زانایان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی" شه‌كره‌ی جۆره یه‌ك " خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی جه‌سته‌یان گۆڕیوه به خانه‌ی " بێتا " كه ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌م خانه‌یه درووستكردنی ئه‌نسۆلینه بۆ رێكخستنی رێژه‌ی شه‌كره‌ی جه‌سته.
توێژه‌رانی بواری پزیشكیی بویان ده‌ركه‌وتووه كه بوونی كێشه‌یه‌ك له‌ناو خانه‌كانی " بێتا " كه له‌ناو پانكریاسن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م خانانه له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین تووشی كێشه ببن، هه‌ر بۆیه توێژه‌ران هه‌وڵیانداوه تا خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی جه‌سته بگۆڕن به خانه‌ی جۆری بێتا و له‌م كاره‌شدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
شایه‌نی باسه كه كه‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك له رێگه‌ی ده‌رزیی ئه‌نسۆلینه‌وه رێژه‌ی شه‌كره‌ی جه‌سته‌ی خۆیان رێكده‌خه‌ن و ئه‌مه‌ش چونكه به لێدانی سرنج له جه‌سته ئه‌نجامده‌درێت ئازار و ناخۆشیی به‌دواوه‌یه بۆ كه‌سه‌كه، هه‌ر بۆیه ئومێد هه‌یه له‌م رێگه‌یه‌وه كێشه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره تاڕاده‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر بكرێت.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ فارس نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.