رێكەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم واژۆكرا.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی ئازاری 2019، بەسەرپەرشتی هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان و كۆسرەت رەسوڵ عەلی ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتییان بۆ قۆناخی داهاتوو واژۆکرد.
رێوره‌سمی واژوكردنی رێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.