Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 07:50

وەزیرى پەروەردە قوتابخانەیەکى دروستکراوى شنەباى ژاپۆنى کردەوە

سوپاسى حکومەتى ژاپۆنى کرد
کوردستان TV
#7
100%


لە ناحیەى ڕزگارى سەر بە قەزاى خەباتی شارى هەولێر، قوتابخانەى "شنەباى ئاشتى"ـی بنەڕەتى کچان کە لە لایەن رێکخراوى شنەباى ژاپۆنییەوە دروست کرابوو، رۆژى دووشەممە 4/3/2019یى زایینى کرایەوە.

لە مەراسیمى کرانەوەکەدا کە دکتۆر پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەشدار عەبدولخالق بەرێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەرێوەبەرى پەروەردەى خەبات بەشداربوون، وەزیرى پەروەردە دڵخۆشى خۆى بە کردنەوەى قوتابخانەکە و خزمەتکردنى منداڵى پەنابەر و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕى و هیواى خواست کە مامۆستاکانى قوتابخانەى شنەباى ئاشتى دڵسۆزانە و خەمخۆرانە خزمەتى قوتابییەکانیان بکەن و سوپاسى حکومەتى ژاپۆنى کرد بۆ خزمەتەکانى لە بوارى پەروەردە لە هەرێمى کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.