فۆتۆگرافه‌ری به‌ناو بانگی ئاژانسی رۆیته‌رز دوایی ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
"یانیس به‌هراكیس" له ساڵی 1960 له شاری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان له دایك بووه له‌ته‌مه‌نی سی ساڵییه‌وه وه‌كو فۆتۆگراف و په‌یامنێرری رۆیته‌رز كاری كردوه له هه‌ره‌یه‌ك له شه‌ڕه‌كانی ئه‌فغانستان و شه‌ڕی نێوان چیچانیه‌كان و روسه‌كان بۆمه‌رله‌رزه‌كه‌ی كشمیر وه له‌گه‌ڵ رودوه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی میسر له ساڵی 2011 به كامیرا كه‌ی وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و روداوانه‌ی گرتووه.
سه‌ربار ئه‌مه چه‌ندین روداوی گرنگی جیهانی وه‌كو ئاوه‌ره‌كان جیهان به‌تایبه‌تی له نێو كه‌ناره ده‌ریاكان به‌كامیرای خۆی وێنه‌ی گرتووه.له‌مباره‌وه هاوپیشه‌كانی له ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه به توانا‌و به‌هره كانی "یانیس به‌هراكیس" ده‌كه‌ن وه‌كو جه‌نه‌گاوه‌رێكی كۆن ده‌یناسێنن له ئاژانسی رۆتیه‌رز به‌شداری چه‌ندین پیشانگای نێو ده‌وڵه‌تی كردوه له‌رێگه‌ی فۆكسی كامیراكه‌ی له هه‌مان كاتدا چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی وه‌رگرتووه.
له‌مابه‌ره‌وه" ڤاسیلیز ترانددافیلۆ" كه هاورێی "یانیس به‌هراكیس" بووه به ئاژنسه‌كه‌ی راگه‌یاندوه: ناوبراو به رۆژ و شه‌و هه‌ر روداێك بووبێت ئاماده‌بووه چه‌ندین جار له پێناو گرتنی یه‌ك وێنه‌دا ژیانی خۆی خستۆته مه‌ترسییه‌وه تا ئه‌و راده‌یه‌ی وێنه گرتنی وێنه‌یه‌ك له ژیانی خۆی لا گرنگتر بووه .
شایانی باسه "یانیس به‌هراكیس" له كاتی كۆڕه‌وی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان له ساڵی 1991، به كامێراكه‌ی چه‌ندین وێنه‌ی نه‌هامه‌تی و ئازاره‌كانی گه‌لی ئاواره‌بووه‌كانی ده‌ستی رژێمی پێشووی عێراقی گرت و بڵاوكرده‌وه،هه‌موو جیهانی له‌و مه‌رگه‌ساته‌ی گه‌لی كوردی له رێگه‌ی كامیراكه‌ی ئاگادار كرده‌وه.
سه‌رچاوه/ رۆیته‌رز
كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.