Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 22:32

سووده‌ گرنگه‌کانی گوڵه‌باخ بزانه‌

وه‌ك ورووژێنه‌رێكی سروشتی ئاره‌زووی سێكسی ناسراوه‌
کوردستان TV
100%

گوڵه‌باخ یه‌كێكه‌ له‌ گوڵه‌ جوانه‌كان كه‌ به‌بینینی ده‌رووونی مرۆڤ ده‌حه‌سێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش سوودی هه‌یه‌ بۆ باشكردنی ته‌ندروستی مرۆڤ.

- ئاوی گوڵه‌باخ یارمه‌تی زاڵبوون ده‌دات به‌سه‌ر زۆری هه‌ستیاری پێست و هاوكاره‌ له‌ پارێزگاریكردن له‌ راگرتنی هاوسه‌نگی چه‌وری پێست و نه‌رمكردنی.

 

- ئاوی گوڵه‌باخ پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی باشه‌ بۆ پێست و گه‌شاوه‌یی پێست، هه‌روه‌ها په‌ڕه‌كانی ئه‌و گوڵه‌ دژه‌ ئۆكسێنی تێدایه‌ و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ نه‌رمكردنی پێست و كه‌مكردنه‌وه‌ی سووربوونه‌وه‌ی پێست.

 

 -خه‌و زڕان ده‌شێ هۆكارێك بێ بۆ ماندووبوون و خه‌مۆكی و شڵه‌ژانه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م شڵه‌ژانه‌،‌ بۆنكردنی گوڵاوی په‌ڕه‌ی گوڵه‌باخ به‌سه‌ بۆ رزگاربوون له‌و دۆخه‌.

 

-هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ په‌ڕه‌ی ئه‌م گوڵه‌، وه‌ك ورووژێنه‌رێكی سروشتی ئاره‌زووی سێكسی ناسراوه‌، به‌گوێره‌ی ئیۆرفیدا یان"زانستی ژیان" كه‌ سیسته‌مێكی‌ زانستییه‌ پزیشكییه‌ لاساییه‌كانی نیمچه‌ كیشوه‌ری هیندستانه‌، په‌ڕه‌كانی ئه‌و گوڵه‌ یارمه‌تی مرۆڤ ده‌ده‌ن كه‌ هه‌ست به‌ چالاكی زیاتری سێكسی بكات، چونكه‌ ترپه‌ی دڵ و كاری مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌مار رێكده‌خات.

 

- په‌ڕه‌كانی گوڵه‌باخ‌ دژه‌ به‌كتریان و بۆ وشككردنی (زیپكه‌ی ته‌مه‌نی لاوی‌) به‌سوودن، چونكه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئاوێته‌كانی (فینیلانۆل")یان تێدایه‌ و واده‌كه‌ن ئاوی ئه‌و گوڵه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زیپكانه‌ به‌سوود بێت

‌سه‌رچاوه‌/ دژه‌ تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی / كامران

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.