ن/ بكر كریم حه‌سه‌ن
نوسهروشارهزای ئابوری سعودی عه‌بدول ره‌حمان منیف ده‌ڵێ"ھه‌موو كات ده‌توانین پرده‌كان بنیات بنێن، به‌ڵام زه‌حمه‌ته بنیاتنانی مرۆڤه‌كان".
بێگومان بنیاتنانی مرۆڤه‌كان كارێكی ئاسان نییه، پێویستی به پلان و به‌رنامه وستراتیژی ھه‌مه لایه‌نه ھه‌یه به‌تایبه‌تی و له پێش ھه‌موویان په‌روه‌رده، پێویسته له رێگای په‌روه‌رده‌وه مرۆڤه‌كان بنیات بنرێن، چونكه په‌روه‌رده ھۆكار و ئامرازی سه‌ره‌كی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له بنیاتنان و دروستكردنی مرۆڤ و ئاماده‌كردنی بۆ كۆمه‌ڵگه و تا بتوانێ به رۆڵی سه‌ره‌كی خۆی ھه‌ڵبستێ له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و ووڵات، چونكه بنیاتنانی ھه‌ر مرۆڤێك كۆمه‌لێك چاكه و پاداشتی گه‌وره‌یه بۆ ووڵات ھه‌روه‌كو مرۆڤی باش خێزانی باش به‌رھه‌م ده‌ھێنێت، خێزانی باش كۆمه‌ڵگه‌ی باش به‌رھه‌م ده‌ھێنێت، كۆمه‌ڵگه‌ی باش ووڵاتی باش و سه‌ركه‌وتووی لێ دێته به‌رھه‌م كه دانیشتوانه‌كه‌ی ھه‌ست به ئارامی و ئاسوده‌یی ده‌كه‌ن، بۆیه گرنگه وپێویسته جه‌خت له‌سه‌ر بنیاتنانی مرۆڤی باش بكه‌ینه‌وه ئه‌ویش له رێگه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه ، ھه‌ر بۆنموونه له ووڵاتی میسر (دادوه‌ر) له بكوژی سه‌ره‌كی پێشووتری میسری(انور السادات) له كاتی دادگاییكردنیدا لێ پرسی بۆ ساداتت كوشت؟ بكوژه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه گوتی چونكه عیلمانی بووه، دادوه‌ر لێی پرسیه‌وه مانای چییه عیلمانی؟ گوتی نازانم !!
له رووداوێكی تردا له كاتی دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه نوسه‌رو روناكبیری میسری به‌ناوبانگ (نجیب محفوز)ی بریندار كردبوو به چه‌قۆ، دادوه‌ر له تاوانباره‌كه‌ی پرسی بۆ چه‌قۆت لێداوه؟ تاوانباره‌كه گوتی چونكه رۆمانێكی نوسیوه به ناوی منداڵانی گه‌ره‌كه‌كه‌مان، دادوه‌ره‌كه پرسیوه تۆ ئه‌و رۆمانه‌ت خوێندۆته‌وه؟ تاوانباره‌كه گوتی نه‌خێر خوێنده‌واریم نییه. ئه‌و دوو نموونه‌ی سه‌ره‌وه پێمان ده‌لێن كه بنیاتنانی مرۆڤه‌كان پێویستیان به په‌روه‌رده كردن و فێركردن ھه‌یه، وه په‌روه‌رده و فێركردنیش پێویستی به ھه‌بوونی پرۆگرامێكی روون و په‌روه‌رده‌یی ھه‌یه كه تاكه‌كان مرۆڤه‌كان ووشیار بكه‌نه‌وه و دیدگای كۆمه‌ڵایه‌تیان رۆشن بكاته‌وه و مرۆڤ له ناخه‌وه دروست بكات، نه‌ك ته‌نھا سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن له پێناوبهدهستھێنانی نمره و ده‌رچوون بێت. به‌ڵكو سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن له پێناو بنیاتنانی مرۆڤه‌كان بێت، بنیاتنانی مرۆڤه‌كان واته بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه و نیشتمان و ووڵات. واته ئه‌گه‌ر مرۆڤمان بینات نا ئه‌وا جیھان بینات ده‌نێین، ھه‌ر بۆنموونه نوسه‌ری ناوداری به‌رازیلی (باولوكویلو)ده‌لێ" باوكێك خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌ك بوو ده‌یویست بخوێنێته‌وه، به‌ڵام كوڕێكی بچوكی ھه‌بوو باوكه‌كه‌ی ھه‌راسان كردبوو نه‌یده‌توانی رۆژنامه‌كه بخوێنێته‌وه، بۆیه باوكه‌كه لاپه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌كه‌ی كه نه‌خشه‌ی جیھانی له سه‌ر بوو پارچه پارچه‌ی كردوو دایه ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی گوتی بڕۆ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌م بۆ رێك بخه‌وه و باوكه‌كه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه وایزانێ منداڵه‌كه‌ی زۆر خه‌ریكی ده‌بێ كه‌چی له مالوه‌ی پازده خولهك منداڵه‌كه گه‌ڕایه‌وه لای باوكی نه‌خشه‌كه‌ی چاك كردبوه وه و باوكی سه‌ری سوڕما گوتی ئه‌وا دایكت جوگرافیای فێركردووی، منداڵه‌كه گوتی نه‌خێر به‌ڵكو له پشتی نه‌خشه وێنه‌ی مرۆڤ ھه‌بوو منیش له‌سه‌ر مرۆڤه‌كه لاپه‌ره‌كه‌م به‌یه‌كه‌وه نووساندوو كاتێك وێنه‌ی مرۆڤه‌كه ته‌واو بوو دیتم له پشته‌وه وێنه‌ی نه‌خشه‌كه ته‌واو دروست بۆته‌وه . كه‌واته كاتێك "مرۆڤ ئاماده ده‌كه‌ین ، جیھان ئاماده ده‌بێت"ده‌ربڕینێكی رهمهكیه، به‌ڵام كاتێك مرۆڤمان بنیاتنا ئه‌وا جیھان بینات ده‌نرێت، گرنترین شت بنیاتنانی مرۆڤه ھیوادارم ھه‌موو ھه‌وڵه‌كانمان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له پێناو بنیاتنانی مرۆڤه‌كان بێت پاڵپشت به ئیراده و دڵسۆزیه‌كی له بن نه‌ھاتوو.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.