ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌وتووترین سیستمی به‌رگری مووشه‌كی له ئیسڕائیل بڵاوده‌كاته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیراني ئه‌و وڵاته‌ش خۆشحاڵی خۆی به‌و بڕیاره ده‌ڕبریوه.
به پێی هه‌واڵێكی ڕۆیته‌رز وته‌بێژی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه، بڵاوكردنه‌وه‌ی سیستمی پاد كه له‌م مانگه‌دا ده‌ستی پێكردووه، ئامانج لێی ئه‌وه‌یه سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌م خێراییه ئه‌و سیستمه بڵاوبكاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا بنیامین ناتانیاهۆ ، سه‌رۆك وه‌زیری ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه، سیستمی پادی ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌وتووترین سیستمی به‌رگری موشه‌كه له جیهاندا، له‌گه‌ڵ سیستمی به‌رگری خۆمان و ئه‌وه‌دا به‌هێزتر ده‌بین له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه نزیكه‌كان و دووره‌كاندا له سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، بڕیاری گواستنه‌وه‌ی خێرای سیستمی پاد بۆ ئیسڕائیل مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا پیشانی بدات پابه‌نده به پشتیوانیكردنی ئاسایشی ئیسڕائیله‌وه."
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له نێوه‌ندی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسڕائیلدا دێت به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیله‌وه بۆ سه‌ر ئامانجه ئێرانییه‌كان له سوریادا و لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه تیایدا گوتی: ناتوانێت هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌نێوان ئیسڕائیل و ئێران‌دا به‌دوور بزانێت.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.