ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 5 ى 3 ى 2019 ، لهراگهیاندراوێكدا فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌بۆنه‌ى 28 ساڵه‌ى ساڵیادی ڕاپه‌رینى خه‌ڵكی كوردستان په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه
فراكسیۆنى پارتى ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ پێنجی ئادار یادی وه‌رچه‌رخانی مێژووی بیره‌وه‌ری ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کوردستانه له‌دژی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی ڕژێمی به‌عس که له ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین تا که‌رکوکی دڵی کوردستان ده‌ستیپێکرد ، له‌و یاده شکۆداره‌دا ڕاپه‌ڕینی بەهاری ١٩٩١، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین.
ئەمساڵ ساڵیادی راپەڕین هاوکاتە لەگەڵ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی و هه‌نگاوی خێراکردنی دامەزراندنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و برایه‌تی و ته‌بای گه‌لی کوردستان ، کە یەکێکە لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی ڕاپەڕینی شکۆداری گەلەکەمان.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان :
پەیامێک لە فراکسیۆنی پارتییەوە
بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجی ئادار یادی وه‌رچه‌رخانی مێژووی بیره‌وه‌ری ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کوردستانه له‌دژی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی ڕژێمی به‌عس که له ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین تا که‌رکوکی دڵی کوردستان ده‌ستیپێکرد ، له‌و یاده شکۆداره‌دا ڕاپه‌ڕینی بەهاری ١٩٩١، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین.
ئەمساڵ ساڵیادی راپەڕین هاوکاتە لەگەڵ رێککەوتنی پارتی و یەکێتی و هه‌نگاوی خێراکردنی دامەزراندنی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و برایه‌تی و ته‌بای گه‌لی کوردستان ، کە یەکێکە لە دەستکەوتە هەرە گرنگەکانی ڕاپەڕینی شکۆداری گەلەکەمان.
پێویستە هەموو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بە نەفەسی ده‌مانی بەرەی کوردستانی لە بەهاری ١٩٩١ ، بە یەکڕیزی و یەکدەنگی رووبەڕووی مەترسییە هەنووکەییەکان ببنەوە و کار لەسەر پاراستنی دەستکەوت و بەها پیرۆزەکانی راپەڕین بکەنەوە و تا کوردستانی به‌هێزو قایمکردنی پێگه‌کانی دیموکراسی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان به ڕۆحی به‌رزی نیشتمانی و یه‌کگرتووی هه‌نگاوی بهرپرسانهبنێن.
ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی بەڵێن بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان دووپات دەکەینەوە، کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە ئامانجەکانی راپەڕین بە یاسا بکەین و بەرگرییان لێ بکەین و به‌گیانی ئه‌وان ڕۆژانی شانازی له پێناو خواست و ئامانجه پیرۆزه‌کانتان هه‌نگاو هه‌ڵگرین و نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌کانتان بکه‌ین.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپه‌ڕین و تێکڕای شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان و سه‌رکاروانی شه‌هیدان بارزانی نه‌مرو کاکه ئیدریس بارزانی هه‌میشه له‌یاد
سڵاو بۆ قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کوردستان.
فراکسیۆنی پارتی
له په‌رله‌مانی کوردستان
٥ی ئاداری ٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.