Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 15:17

کڕێکارێک لەنێو بیرێکی ئاودا گیانی لەدەستدا

هۆکاری گیان لەدەستدانی نادیارە
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ڕائیدی مافپەروەر عه‌لی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت: به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 5 ى 3 ى 2019 ،  کرێکارێک بەناوی ئه‌سعه‌د حوسێن عه‌زیز  لەدایکبووی 1955 دانیشتووی گەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلار بەمەبەستی خاوێن کردنەوەی بیرێکی ئاو دەڕواتە نێو بیرێکەوە لەنێو باغی هاوڵاتیەک لە نێوان کەلار -  ناحییەی ڕزگاری ،  لەکاتی کارکردندا لەنێو بیرەکە گیانی لەدەستدا

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت: لەئێستادا تەرمەکەی دەرهێنراوەو بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلارکراوە و هۆکاری گیان لەدەستدانی نادیارە و پۆلیس چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکیە لەسەر هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەوهاوڵاتیە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.