Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 15:17

دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ له‌ده‌ستپێکن

مووچه‌ى مانگى 12
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 6 ى 3 ى 2019 ، ده‌ست به‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مانگی 12 ى ساڵی 2018 ده‌كرێت 

سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ ڕاشیگه‌یاند سبه‌ى چوارشه‌ممه‌  مووچه‌ى مانگى 12ى  موچه‌ى  وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و لیواكان و یه‌كه‌ى 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت 

هه‌روه‌ها بۆ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 7 ى 3 ى 2019 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت 


گووتی به‌پێى خشته‌ی ئاماده‌كراو بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 12 له‌هه‌فته‌ى داهاتوو و كاته‌كانى دیكه‌ مووچه‌ى ته‌واوى شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.