محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاریكردنی سعوودیه راگه‌یاند و گوتی: ته‌هران هه‌وڵ نادات ریاز له ناوچه‌كه بسڕێته‌وه.
زه‌ریف له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فوراتی عێراق، گوتی: ئێمه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی سعودیه له‌ناوچه‌كه‌دا ناده‌ین و من پێنج ساڵ به‌ر له ئێستا ئاماده‌بووم سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌م.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه هه‌ركاتێك بۆ سعوودیییه‌كان گونجاو بێ، ئه‌وان ئاماده‌ی هاوكاری كردنن.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.