خۆخ یهكێكه له میوە خۆش و بەتامەكانی وەرزی هاوین ، كه سوودێكی یەكجار زۆری بۆ تەندروستی مرۆژ ههیه.
خۆخ زۆر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی بەسوود ، كە یارمەتی ئافرەتی دووگیان دەدات بۆ تووش نەبوون بە قەبزی ، هەروەها بە هۆی زۆری ڤیتامین (سی) ئافرەتی دووگیان دەپارێزێت لە ڕشانەوە لە كاتی دووگیانیدا .
ئهم میوهیه رێژهیهكی باش پۆتاسیۆمی تێدایه كه به هۆیهوه دەتوانی باڵانسی پەستانی ناو لەش ڕابگرێت بە تایبەتی كەم كردنەوەی پەستانی خوێن ، لە هەمان كاتدا یارمەتی دابەزینی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ دەدات لە خوێندا.
به هۆی بوونی ڤیتامین " سی " لە پێكهاتەكانی خۆخ ڕووخسار هەمیشە بە تەڕی و جوانی دهمێنێتهوه ، ههروهها بوونی ریشالی زۆر له خۆخ وا دهكات ئیش و كاری گهده و ریخۆلهكان زۆر ئاسان بێت .
ئەگەر دەتەوێت كێش دابەزێنی ئەوا خۆخ زۆر بخۆ لەبەرئەوەی بە خواردنی یارمەتی برسی نەبوونت دەدات و ڕێژەی چەوریشی كەم تێدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.