Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:32

کامه‌ران و سامان عومه‌ر: به‌شێکی داهاتی کۆنسێرته‌که‌مان بۆ کاری خێرخوازییه‌

هەمان كۆنسێرت له‌ شارەكانی " هەولێر و كەركووك درێژه‌ پێده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

بۆ یەكەمین جارهه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ" كامەران و سامان عومه‌ر "  كۆنسێرتێكی جەماوەرییان ساز كرد .

ئەو كۆنسێرتە بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر و بەرچاو كه‌  لەلایەن رێكخراوی" هایما " ئەركی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی لە ئەستۆ گیرابوو، لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئەو دوو هونەرمەندە ئاشكرایده‌كه‌ن ، پلانی ئەوەیان هەیە لە داهاتوودا هەمان كۆنسێرت له‌ شارەكانی " هەولێر و كەركووك " درێژەی پێ بدەن، وتیشیان كۆنسێرتەكەمان بێ لایەنانە و مافی هیچ لایەنێكی سیاسی و هیچ كۆمپانیایەكی لە پشتەوە نەبووە.

 له‌ كۆتاییدا هه‌ردوو گۆرانیبێژی برا  ئەوە دەخەنەروو كه‌ بەشێكی داهاتی ئەو كۆنسێرتە دەبەخشن بەكاری خێرخوازی لە رێگەی رێكخراوی هایما .

جێی باسه‌ ، هونەرمەند " كامەران عومەر " ساڵی (1997) لە قەزاری چوارتای سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایك بووە و لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكان وەك هونەرمەندێكی گۆرانیبێژ دەركەوتووە ، هه‌روه‌ها سامان عومه‌ر لە ساڵی (1993) لەگەڵ تیپی مۆسیقای فۆلكۆر دەستی دەستی بەكاری هونەری كردووە، لە ساڵی (1997) بە شێوەی تاك (سینگل) چەند گۆرانییەكی تۆمار كردووە، خاوەنی چەندیین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.