Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:24

ڤیدیۆ-فه‌رنسا رۆبۆتێکی پێشکه‌وتووی تایبه‌ت به‌ پارک کردنی ئۆتۆمبێل راگه‌یاند

ئەم ڕۆبۆتە بە نوێترین تەکنەلۆژیا درووستکراوە
کوردستان TV
100%

کۆمپانیایەکی فەڕەنسی رۆبۆتێكی پێشکەوتووی ڕاگەیاند کە توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ رێكترین شێوه‌  ئۆتۆمبێل لە فرۆکەخانە گەورەکان پارك بكات بۆ سوود وه‌رگرتن له‌  قه‌ره‌باڵغی و كه‌م شوێنی 

ئەم ڕۆبۆتە بە نوێترین تەکنەلۆژیا درووستکراوە خۆی ئۆتۆمبێلەکان دەگوازێتەوە و پارکیان دەکات بە شێوەیەکی ڕێك و هەوڵ دەدات کەمترین بۆشایی داگیربکات بۆ ئەوەی شوێنی زۆرترین ئۆتۆمبێل ببێتەوە  .

شایەنی باسە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ئەم رۆبۆتەیان ئێستا لە فرۆکەخانەی شارل دیگۆلی فەرەنسی بەناوبانگ تاقیکردۆتەوە هەروەها ڕێکەوتنیشیان کردووە لەگەڵ یەکێك لە فرۆکەخانەکانی لەندەن بۆ ئەوەی تاقیکردنەوە لەسەر ئەم رۆبۆتە ئەنجام بدەن.

ئاماده‌كردنی: عومه‌ر ئه‌یوب

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.