دوای دوو مانگ لە فەرمانى دەستگیرکردنى ئەمرۆ سێشەممە هونەرمەندى میللی ئاوات بۆکانى خۆى ڕادەستى پۆلیس کرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه رایده‌گه‌ینه‌ێت، ئاوات بۆكانی، هونه‌رمه‌ندی میللی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو به‌تۆمه‌تی ته‌قه كردن له دوو هاووڵاتی، خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.
عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 5/3/2019، کاتژمێر 4:30 خولەک، گۆرانیبێژی میللی ئاوات بۆكانی كە داوا كراوە له‌لایه‌ن دادوه‌ری به‌رێز، بە مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو.
هونه‌رمه‌ندی میللی دایكبووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه له شارۆچكه‌ی كۆیه نیشته‌جێیه، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، له ئاهه‌نگێكی دانیشتن، دوای كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه له قه‌زای كۆیه دوو كه‌س برینداركرا، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه ئاوات بۆكانی ته‌قه‌ی له دوو كه‌س كردووه برینداری كردوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كردووه به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.