Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:37

خوێندکارێکی کورد خه‌ڵاتی نۆبلی پێدرا

ڕێز لە ٥٩ بلیمەتی ئێرانی گیرا
کوردستان TV
100%


بەرزترین خەڵاتی زانستی لە ئێران کە بە نۆبڵی ئێرانی ناسراوە، پێشکەش بە خوێندکارێکی کورد کرا.

سائیب ئەحمەدی، خەڵکی نۆدشە و خوێندکاری قۆناغی دوکتۆرای پسپۆڕیی Ph.D لە بەشی ئەندازیاریی کیمیا لە زانکۆی تەربیەت مودەڕسی تاران، خەڵاتی بونیادی فارابی ناسراو بە (نۆبڵی ئێرانی) مسۆگەر کرد.


لە ناو ئەو بلیمەتانەی کە خەڵات کراون، ٥ زانا، چوار داهێنەر، ١٠ خوێندکاری بەشی زانستی پزیشکی، ٣٠ خوێندکاری زانستی بنەمایی، مرۆیی و ئەندازیاریی و ١٠ فەقێ دەبینرێن.

 خوێندکاران و قوتابیانی کورد له‌ ئێران وێڕای بەشداریی بەرچاو لە زانکۆکان و ناوەندەکانی زانستیدا توانیویانە پلە و خەڵاتی ناوازە مسۆگەر بکەن.

جێی باسه‌ ، لەم ڕێ و ڕەسمەدا ڕێز لە ٥٩ بلیمەتی ئێرانی گیرا.

سه‌رچاوه‌:جام كوردی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.