وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر توركیا سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 له رووسیا بكڕێت، ره‌نگه سزای جۆراوجۆری به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
رۆبێرت پالادینۆ، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له بینای وه‌زاره‌ته‌كه سازیكرد، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ هه‌وڵی توركیا كرد بۆ كڕینی S-400 له رووسیا.
پالادینۆ باسی له‌وه كرد كه هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی S-400 نه‌گۆڕاوه و هه‌وڵی توركیا بۆ كڕینی ئه‌و سیستمه له رووسیا به‌جددی ئه‌مریكای نیگه‌ران كردووه.
رۆبێرت پالادینۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌خوازن له‌باره‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی له‌گه‌ڵ توركیا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه سیستمی پاتریۆت و سیستمه‌كانی دیكه‌یان بۆ توركیا پێشنیازكردووه تا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكات و گوتی: "به‌ڕوون و ئاشكرایی هۆشداریمانداوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر توركیا S-400 له رووسیا بكرێت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی F-35 بكرێت و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له داهاتوودا بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی ئه‌مریكا له رێگای سزاكانه‌وه، گوزارشتمان له‌وه‌كردووه كه ره‌نگه سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ت، دامه‌رزراوه تایبه‌ت و كه‌سه‌كانی به‌شدار له كڕینی سیستمی ئێس-400دا، به‌ره‌وڕووی سزا ببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.