رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن ستیڤانی گیرشغاستهر نووسراوه‌و باس له ئاماژه‌كانی فراوانبوونی ناكۆكی نێوان سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه و كوڕه‌كه‌ی ده‌كات .
ستیڤانی له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ناكۆكی فراوان له نێوان سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شای سعوودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان ، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه سه‌باره‌ت به هه‌ندێك بارودۆخی سیاسی له هه‌فته‌كانی رابردوودا له ئارادایه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌مه‌ش روون كراوه‌ته‌وه كه شا سه‌لمان له گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی هاوڕا نییه له‌جه‌نگی یه‌مه‌ن و كوژرانی جه‌مال خاشوقچی ، كه ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ، محه‌مه‌د بن سه‌لمانی له‌و دۆسییه‌یه تۆمه‌تبار كردبوو.
هه‌روه‌ها ستیڤانی ده‌ڵێت: ناكۆكییه‌كانی نێوان شا سه‌لمان و كوڕه‌كه‌ی له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی میسر زیادی كردووه‌و راوێژكارانی له‌و باره‌یه‌وه هۆشدارییان پێداوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.