Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 16:02

سه‌ڵاحه‌ددین دەمیرتاش داوا لە سەرۆک بارزانی دەکات واز لە یەکێتیی نەتەوەیی کورد نەھێنێت

داواکارم بارزانی ھەمیشە تەندروست باش بێت و سەرکەوتوو بێت
سه‌ڵاحه‌ددین دەمیرتاش - سەرۆک مەسعود بارزانی
کوردستان TV
100%

سه‌ڵاحه‌ددین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە لە دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ  ھەفتەنامەی باس داوا لە سەرۆک مەسعود بارزانی دەکات واز لە یەکێتیی نەتەوەیی کورد نەھێنێت، چونکە رزگاربوون لەو بەڵایانەی بەسەر کورددا دێت ھەموویان بەھۆی نەبوونی ئەو یەکێتیی نەتەوەییەیە کە سه‌رۆك بارزانی بۆ خۆی ھەوڵی زۆری بۆ داوە. 

ھەروەھا دەمیرتاش داوا لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆی نیگەران نەبن کە لە زیندانە، چونکە ئیدی ئەم سەدەیە سەدەی کوردە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ھیچ ھێزێک ناتوانێت بەر بە کورد بگرێت. 

سه‌ڵاحه‌ددین دەمیرتاش كه‌ زیاتر لە دوو ساڵە لە زیندانی ئێدیرنا لە تورکیا زیندانی کراوە و چەندین تۆمەتی دراوەتە پاڵ، له‌ درێژه‌ى دیمانه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ دوای ئەوەی خراوه‌تە زیندانەوە، لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە ھیچ پەیامێکی پێگەیشتووه‌؟

ده‌میرتاش ده‌ڵێت: "کاتێک سه‌رۆك بارزانی   ھاتە تورکیا و ھەروەھا کاتێک لیژنەیەکی ھەدەپە سەردانی ھەولێری کرد و چوونە لای بەڕێزیان، لە رێگەی ئەوانەوە سەلامی پڕ بایەخی ئەویان بۆ ھێنام و لەوە زیاتر ھیچ پەیامێکی تر لەنێوانماندا نەبووە، بەڵام ھەمیشە ھەستم کردووە کە بارزانی بەرامبەر بە من وەکو خۆشەویست و برا سەیری کردووم پێچەوانەکەشی ھەر وایە، منیش بەرامبەر بە بارزانی خۆشەویستی و رێز و حورمەتێکی بێ سنوورم ھەیە بۆی من لە زیندانەوە لە رێگەی ھەفتەنامەی (باس)ـەوە سەلامێکی گەرم بۆ بارزانی دەنێرم. 

کاتێک بارودۆخ زۆر بەرتەسک دەبێتەوە بۆ کورد لە ھەموو لایەکیشەوە پەلاماری کورد دەدرێت ئاگادارم، بەڵام ئەو پیلان و بەڵایەی بەسەر کورددا دێت کۆتایی پێھێنانی یەک رێگەیە، ئەویش دروستکردنی یەکێتیی نەتەوەیی کوردە. 

بەڕێزیان لەو رووەوە زۆر ھەوڵیان دا و زۆر پاڵپشتی ئەو پرسە بوون، بۆیە تکای لێ دەکەم وازی لێ نەھێنێت با رۆحی یەکێتیی نەتەوەیی کورد لەدەست نەچێت. داواکارم بارزانی ھەمیشە تەندروست باش بێت و سەرکەوتوو بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.