Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:30

کۆمپانیای ئاودی سه‌رقاڵی دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکه‌ که‌ توانای فرینیشی هه‌یه‌

شارەزایانی ئەم بوارە پێیانوایە کە یەكه‌م ئۆتۆمبێلە چارەسەری ریشەیی گرفتی گواستەوە ده‌كات
کوردستان TV
100%

کۆمپانیای ئاودی ڕێککەوت لەگەڵ کۆمپانیای ئایرپاس بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلێك کە توانای فرینیشی هەیە  و دەبێتە رێخۆشکەر بۆ گۆرینی هۆیەکانی گواستنەوە لە داهاتوو .

ئەم ئۆتۆمبێلە  لە سێ بەشی سەرەکی پێكدێت لەگەڵ چوار تایە و بە کارەبایی کاردەکات  و هاوڕێێ ژینگەیە ، هەروەها کەپسولێکی لەگەڵدایە کە دەتوانرێت لە بەشێ سەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە ببەسترێت و بیکاتە ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی بچووك . لەگەڵ بنکەیەکی فرین کە توانای هەڵگرتنی کەپسولەکەی هەیە .

سەرجەم بەشەکانی ئۆتۆمبێلەکە بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەم درووستکراوە کە دەتوانرێت جوڵە بە ئۆتۆمبێلەکە بکات لەسەر زەمین و ئاسمان لەڕێگەی ئۆتۆ سیستەم .

شارەزایانی ئەم بوارە پێیانوایە کە یەم ئۆتۆمبێلە چارەسەری ریشەیی گرفتی گواستەوە لە  جەنجاڵی شارە گەورەکان بکات . لەڕێگا جەنجاڵەکاندا ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانێت بفرێت و بەئاسانی دەربازبێت .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.