Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 16:02

سەرۆکی شارەوانی : نێچیرڤان بارزانی ئامادەی کردنەوەی شەقامی ١٢٠ مەتری هه‌ولێر دەبێت

شەقامی ١٢٠مەتریی هەولێر لە ئێستادا تەواو بووە و لە قۆناغی جوانكاریدایە
کوردستان TV
100%


شەقامی ١٢٠مەتریی هەولێر لە ئێستادا تەواو بووە و لە قۆناغی جوانكاریدایە، سەرۆكی شارەوانیی ھەولێریش دەڵێت، بە ھەماھەنگیی ئەنجوومەنی وەزیران و شارەوانی و بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت نێچیرڤان بارزانی، شەقامەكە دەكرێتەوە.

پەیوەست بە بەشەكەی تری شەقامی ١٢٠ مەتریی خێرا، سامان محەمەد، سەرۆكی شارەوانیی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاندووه‌: "شەمامی ١٢٠ مەتریی خێرا، نزیكەی ساڵێكە كاركردن تێیدا بەردەوامە، كە درێژییەكەی ٧ كیلۆمەترە، لە نێوان شەقامی كۆیە و كەركووك بەردەوامە و قۆناغی دووەمیش كۆتایی ھاتووە و لە ئێستادا كار گەیشتووەتە چاندنی سەوزایی و سەرقاڵی جوانكارییەكانین، كە بەم زووانە ئەویش بەكۆتا دێت."

سەرۆكی شارەوانیی ھەولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌  "بە ھۆی كارەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كردنەوەكە كەمێك دوا كەوتووە، چونكە ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكایەتیی شارەوانی بەیەكەوە ھەماھەنگیان دەبێت و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئامادەی كردنەوەی شەقامەكە دەبێت."

شەقامی ١٢٠مەتریی خێرا، ئەو بەشەی نەكراوەتەوە درێژییەكەی ٧كیلۆمەترە و، كارەكانی ئەم بەشە پێك دێت لە ٥ بەرزەپرد و تونێل، ٨ شوێنی گۆڕینی رێڕەوی شەقام، ١ پردی پەپوولەیی، كە دەكەوێتە شەقامی كەركووك.

1


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.