سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو بڕی 522 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌فواد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق واژۆی له‌سه‌ر ناردنى ئه‌وبڕه پاره‌یه كرد له‌رۆژانى داهاتوو ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بڕی پاره‌كه‌ش بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌بێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى نێو فراكسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاشیگه‌یاند ناردنى بڕه پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دوای په‌سه‌ند كردنى بودجه‌ى 2019 ى عێراق دێت كه‌پشكى هه‌رێمی كوردستانیش دیاری كراوه به‌پێى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجامدراوه
شوان عزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.