Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 06:16

نادر رۆستی: ساڵ دوای ساڵ ژمارەی گەشتیاران لە نەورۆزدا بەرز دەکەینەوە

بۆ نەورۆزی ئه‌مساڵ كه‌رنه‌ڤاڵێك به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
#7
100%


گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێم رایدەگەیەنێت، لە مێژووی گەشتیاری كوردستاندا بەو شێوەیەی ئێستا گەشتیار رووی لە ھەرێمی كوردستان نەكردووە. دەشڵێ، بۆ  وەرزی بەھار بە تایبەت نەورۆز، پلانێكی تایبەتمان داناوە، ئەمساڵ كەرنەڤاڵێك دەكەین.

نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئاھەنگی نەورۆزی ئەمساڵ،‌ دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ئامادەكاریی تەواویان كردووە ‌ بۆ پێشوازیكردن لە بەھار و نەورۆز، بەم پێیەش پێشانگای نێودەوڵەتیی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست كە لە 20،19،18،17ی 3 لە شاری ھەولێر بەڕێوە دەچێت و ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیای وڵاتان تێیدا بەشدار دەبن، ھەروەھا كۆمەڵێك چالاكیی تر لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشتوگوزار ئەنجام دەدرێن.

ئەوەشی خستە روو: لە وەرزی بەھار بە تایبەت لە نەورۆز، پلانێكی تایبەتمان داناوە، ئەمساڵ كەرنەڤاڵێك دەكەین بە شێوەی ناساندن، كە بۆ ماوەی 5 ساڵ بەردەوام دەبێت، ئەمساڵ تەنھا بە شێوەی ناساندن و بەجیھانیكردن كاری لەسەر دەكەین، ساڵ دوای ساڵیش ژمارەی گەشتیاران لە نەورۆزدا بەرز دەكەینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.