سوله‌یمان سویلو وه‌زیری ناوخۆی توركیا، ئاشكرای ده‌كات، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران له گفتوگۆدان تاكو بگه‌نه رێككه‌وتنێك له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره دژی چه‌كدارانى په‌كه‌كه له ناوچه شاخاویه‌كانى نێوان هه‌ردوو وولات.
ناوبراو به ئاژانسی هەواڵی "ئه‌نادۆڵ"ی توركی رایگه‌یاند" توركیا له‌گه‌ڵ ئێران ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، هه‌ربۆیه هه‌ردولا خه‌ریكى تاوتێكدرنى بابه‌ته‌كه‌ن .
ناوبراو وتیشى" په‌كه‌كه له ئێستادا له ره‌وشێكى خراپدایه‌و چالاكیه‌كانى له ناو خاكى توركیا به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه چووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.