Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 06:16

له‌ ھەولێر دوو پێشانگای نێودەوڵەتی کرانەوە

ھاووڵاتییان دەتوانن ڕاستەوخۆ کەلوپەل بکڕن
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ دوو پێشانگای نێودەوڵەتی لە ھەولێر کرانەوە و سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دەیان کۆمپانیای بیانی بەشدارییان کردووە و بۆ چەند ڕۆژێکیش بەردەوام ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی ئازارى 2019 به‌ئاماده‌بوونی ده‌یان كۆمپانیا له‌ ده‌ وڵاتی جیاواز به‌شداریانكردووه‌، هه‌روه‌ها 11 كۆمپانیای تایبه‌ت به‌ یه‌ده‌گی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل به‌شدارن، پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر، له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگای له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: 25 جۆری ئۆتۆمبێل له‌ پێشانگاكه‌ نمایشده‌كرێن و 14 ماركه‌ی جیاوازیش نمایشده‌كرێن، كه‌ زۆربه‌یان بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌هێندرێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و ئۆتۆمبێله‌كانیش له‌ 2019 به‌رهه‌م هاتوون.

سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایانه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئەمە پێشانگای یازدەھەمە لە بواری ئۆتۆمبێڵ، لەوانەش ئەمەریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و چین و تایوان، کە لە چواردە بڕاندی جیھانی پێک ھاتوون، لەگەڵ یازدە بڕاندی کەلوپەلی  ئۆتۆمبێل و چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ھەر ئەمڕۆ پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کەلوپەلی کۆمپانیاکانی میسر بەڕێوە چوو، حەفتا کۆمپانیا تێیدا بەشدارن، ئەمەش بۆ ماوەی دوازدە ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە تایبەتە بە ھەموو پێداویستییەکانی ژیان لە خۆراکەوە بگرە تا جوانکاری و جلوبەرگ و کەلوپەلی ناوماڵ، لە پێشانگای میسری فرۆشی تێدایە و ھاووڵاتییان دەتوانن ڕاستەوخۆ کەلوپەل بکڕن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.