Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 16:02

لە واشنتون یادی 31 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکرێته‌وه‌

نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتون پێى هه‌لده‌ستێت
کوردستان TV
100%

نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتونی پایتەختی ئەمەریكا، یادی 31 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكاتەوە و نوێنەرانی هەڵەبجەش بەشداری دەكەن.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ساڵانە نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی ئەمەریكا یادی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكاتەوە، ئێمەش داوامان كردبوو كە لەمساڵدا نوێنەری هەڵەبجە بەشداری لە یادەكەدا بكات".

عەبدولقادر گوتیشی: "لەسەر داواكەی ئێمە، ئەمساڵ نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێم لە ئەمەریكا پارێزگاری هەڵەبجەیان ئاگادار كردووەتەوە، كە پێنج كەس وەك نوێنەری هەڵەبجە بڕۆن بۆ ئەمەریكا و بەشداریی یادی كیمیاباران بكەن لەو وڵاتەدا، كە دوو كەس لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و دوو كەس لە بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان، بە سەرپەرشتی قایمقامی هەڵەبجە دەڕۆنە ئەمەریكا".

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیان روونیشی كردەوە" ڕۆژی 20/3 لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریكا یادەكە دەكرێتەوە، كە نوێنەری كۆنگرێس و حكوومەتی فیدڕاڵیی ئەمەریكا و كەسانی دیار لەو وڵاتەدا بەشدار دەبن و چەندین چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن، بەركەوتووانی چەكی كیمیاییش باس لە ڕۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و كارەساتەكە بۆ میوانانی بەشداربووی یادەكە دەكەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.