Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:22

شەھێن تاڵەبانی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی گۆرانیی تازه‌یه‌

4 به‌رهه‌می تازه‌ی ئاماده‌ن
کوردستان TV
100%


بەمەبەستی چەند کارێکی نوێی هونەری ، ھونەرمەندی کورد " شەھێن تاڵەبانی " گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ ئاوازدانەری کورد " بورھان موفتی‌زادە " سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چەند گۆرانییەکی نوێیە.

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ لە بەرنامەی هاشتاگی (كوردستان24) ئاشكرای كرد، ئێستا چوار بەرھەمی نوێم ھەیە ، ئەگەر فریا بكەوم كارەكانم تەواو بكەم گۆرانییە نوێیەكانم ھەر یەكە و بە ستایلێك گوتراوە ،وتیشی ئەو ھونەرەی كە من ئاواتەخوازم لە كوردستان نیشان بدرێت نایبینم، راستە ھونەرمەند زۆر بوون و زۆر گۆرانی دەڵێن، بەڵام ئاستی گۆرانییەكان ئەوە نییە كە بمێنێتەوە بۆ گەلی كورد .

شه‌هێن ده‌رباره‌ی كۆنسێرت ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ، ئەو كۆنسێرتانە لە كوردستان زۆر كەمن كە ھونەرمەندانی میوزیكژەن لەگەڵ گۆرانیبێژ دابنیشن و میوزیكی جوان بژەنن، ھیوادارم گرنگی بە كۆنسێرت بدرێت ، ده‌رباره‌ی وازهێنانی له‌ گۆرانی گوتن وتی،  ھەر كاتێك ھەست بكەم كە ناتوانم گۆرانی بڵێم، دەوەستم و خۆشەویستیی جەماوەریش بۆ من سەروەتێكی گەورەیە.

شه‌هێن تاله‌بانی له‌ شاری سنه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ و له‌ بواری گۆرانی گوتندا رۆلی هه‌یه‌ و چه‌ندی گۆرانی و ئاوازی جوانی هه‌یه‌ ، هاوتەمەنی گۆرانیبێژان، عەباس کەمەندی، فەتانە وەلیدی، نەجمەی غوڵامی و ناسر ڕەزازی یە .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.