Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 06:26

د. بەشیر حەداد: شەڕی ئێمە لەبەغدا تەنها شەڕی مووچە نییە شەڕی ئێمە شەڕی خاکە

ئەو زوڵمانەی کە لە ئێمەی کردووە دووبارەنەکاتەوە
کوردستان TV
#7
100%

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: شەڕی ئێمە زۆر گەورەترە لەنەوت و بودجەو لەو شتانە ئێمە شەڕێکی نەتەوەیی دەکەین بەدرێژایی ساڵ شەڕ لەگەڵ عەقلیەتێک دەکەین لەبەغدا کەدان بەکورد دانانێت .

دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند فەرمانبەران و موچەخوران و پێشمەرگە مافی خۆیانە داوای شایستە دارایەکانی خویان بکەن داوای موچەی خۆیان بکەن، بەڵام دەبێت ئێمە بزانین لەبەغدا داواکاریەکانی ئێمە تەنها موچە نییە وە شەڕی ئێمە لەبەغدا تەنها شەڕی موچە نییە شەڕی ئێمە شەڕی خاکە شەڕی ئێمە زۆر گەورەترە لەنەوت و بودجەو لەو شتانە ئێمە شەڕێکی نەتەوەیی دەکەین.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بەدرێژایی ساڵ شەڕ لەگەڵ عەقلیەتێک دەکەین لەبەغدا کەدان بەکورد دانانێت بەقەوارەی سیاسی ئەو کێشانەی کە رابردوو بووە فرۆشتنی نەوتی خۆمان ئەوە تەنها بۆ ئەوەبووە کەوا ئێمە هەرێمی کۆردستان بپارێزین لەهەیمەنەتی بەغدا سیاسەتی بەغدا کە لە ماوەکانی رابردوو چەندین بریارو چەندین رێکاری دژ بەهەرێمی کوردستانیان جێبەجێ دەکرد بۆیە زەمانەت نەبوو کە دیسان بەغدا سیاسەتێکی توند و سنتراڵ دژی ئێمە بەکارنەهێنیت، له‌ به‌شێكی قسه‌كانی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ئەو زوڵمانەی کە لە ئێمەی کردووە دووبارەنەکاتەوە و بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان بریاریاندا نەوت بیفروشن هیچ نایاسایی نییە نەوتی خۆی بفروشێت بودجەی خۆی دابین بکات.

هەموو شتێک لەبودجە پارەی پڕۆژەکان نەفەقاتی حاکیمە بۆ کوردسانی دابین نەدەکرد بۆیە هەرێمی کوردستان ناچاربوو بریاریدا نەوتی خۆی بفروشێت بۆ ئەوەی بودجەی خۆی دابین بکات ئێستاش ئەگەر بزانین هەموو مافە داراییەکان مافە ئابووریەکانی خۆمان بۆ دابین بکات ئێمە بۆ ئەو بار قورسیە دەخەینە سەر ملی خۆمان فەرموو با نەوتەکەی بفرۆشن حەقەکەی خۆمان بداتێ، ئێمە دەمانەوێت بژین وەکی هەموو میللەتێک لە عێراق چ مافێکی هەبێت، بەڵام کە ئەو مافەمان نییە ئەو مافانەی لە 2003 وە لێمان زەوتکراوە ئەو شەراکەتەو تەوافوقەی کە هەبووە ئەمە نەکرا بەڵکو بەشی ئێمە لەو تەوافوقە تەنها زوڵم و زۆرداری و کوشتن و ئەنفال و زیندان و کیمیا باران وە زیندە بەچاڵ و ئەنفال کردنی 180 هەزار کەس بوو بۆیە پاش 2003 ئێمە چاوەرێ بووین ئەمانە لەسەر لابچن وە شتێکی دیکە بهێتە گۆڕێ مافمان بدرێتێ، بەڵام مافەکانمان نەهاته‌ دی.

ئەگەر بێتو ئەم نەوتە تەسلیم بکرێتەوە پێویستە حکومەتی بەغدا هەموو شایستە دارایەکانمان بداتێ هەمو قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکان بدات کە چەند ساڵە لەهەرێمی کوردستان کاریان کردووە ئەمەیە کە نایکرێ بەغدا هەموو شایستە دارایەکانی کۆمپانیا نەوتیەکان نادات بۆیە هەرێم ناچارە ئەم شتە بکات بۆیە لەناو یاسای بودجەی 2019 جێگیرکراوە بۆیە ئەگەر نەوت ڕادەست بکات مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چۆن بێت وە ئەگەر ڕادەست نەکات چۆن بێت کەواتە ئەگەر نەوتیش ڕادەست نەکات ئەمە شتێکی یاسایی یە ئەوکات بەغدا هەڵدەستێ بەبڕینی ئەوەندە بودجە لەو 250 هەزار بەرمیل نەوتەی کە دانراوە دەبڕێت، بەڵام شایستە دارایەکانی فەرمانبەران و پێشمەرگە و ئەو بەشە میزانیەی کە تەرخانکراوە بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکان ده‌بێت خه‌رج بكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.