سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: ده‌بێت وه‌چه‌ی داعش له ناوببرێت نه‌هێڵن نه‌وه‌ی داعش په‌ره بسێنێت.
له به‌رنامه‌ی دیڤچوون، دوای تێكشكاندنیان، رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی داعش، و له دوای داعش چ به‌رنامه‌یه‌ك ئاماده‌كراوه كه ئێستا داعش له‌رووی سه‌ربازی شكستێكی گه‌وره‌ی هێناوه، به‌ڵام له‌رووی فكریه‌وه چ كاریگه‌رییه‌كی به‌جێهێشتووه، له‌مباره‌یه‌وه شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی - سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: ده‌بێت وه‌چه‌ی داعش له ناوببرێت نه‌هێڵن نه‌وه‌ی داعش په‌ره بسێنێت.
راغب نه‌قشبه‌ندی گوتی: له راستیدا كۆتایی هاتنی داعش یان نه‌مانی ئیراب كه له سوریا چه‌ند رۆژی رابردوو دوای مۆڵگه‌ی داعش وا خه‌ریكه رابگه‌یه‌ندرێت، فیكری ئیراب دوولایه‌نه‌یه ناونراوه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئیراب كارتێكی فشاره، به پێشبینی من وڵاتان له دژی یه‌كتری به‌كاری ده‌هێنن، هه‌ر كاتی ویستیان له‌سه‌ر بوو دروستی ده‌كه‌ن، زیندووی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه گرنگه له كوێ زیندووی ده‌كه‌نه‌وه، ناوه‌كانیش زۆرن له ماوه‌كانی رابردوو گوێمان بووه.
نه‌قشبه‌ندی گوتی: ئیراب له‌و شوێنانه دروست ده‌كه‌ن كه نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات له‌م شوێنانه بوونی نییه و دروستی ده‌كه‌ن بۆ نموونه‌ش وڵاتی سوریا بوو، دواتر ته‌شه‌نه‌یان پێكرد ژینگه‌ی عێراق له‌باربوو بۆ كاری تێكدان شوێنی سوننه‌ش وه‌كو موسڵ، ئه‌نبار ئه‌م تۆیه ده‌چیندرێت گه‌شه‌ی پێ ده‌كه‌ن، بۆمبێكه ده‌ته‌قێته‌وه، بۆیه نه‌مانی داعش گرتنی نییه كه ئیراب نه‌ما، وه‌كو كارتێكی فشاره.
بابه‌تێكی تر زۆر گرینگه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌ی دوای نه‌مانی داعش چۆن هه‌وڵبدرێت كۆمه‌ڵگاكان پارێزراو بن له دووباره هێنانه‌وه‌ی داعش خۆشبه‌ختانه زۆر جێگای ده‌ست خۆشییه بۆ میلله‌تی ئێمه و هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی وه خه‌ڵكی مزگه‌وت و مامۆستایانی ئاینی، داعش ویستی له‌گه‌ڵ ئێمه تێكه‌ڵ بێت، به‌ڵام ئێمه زۆر زۆر وشیاربووین خۆمان لێوه به‌دوورگرت.
له به‌شێكی قسه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر عێراقیه‌كان به گشتی به‌رپرسه باڵاكانی سوننه و شیعه رێك نه‌كه‌ون له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌منیه‌تی عێراق گڵۆپێكی تر پێ ده‌بێته‌وه بۆ نموونه پێشتر زه‌ردبوو ئه‌مجاره سور ده‌بێت، سیراعی مه‌زهه‌بی بێگومان توندڕه‌وه‌ی به‌رهه‌م دێنێت.
شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی گوتیشی: ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی داهاتوو ئاوری جدی له پێگه‌یاندنی مامۆستایانی ئاینی و قوتابخانه‌ی ئاینی بداته‌وه.
گوتشی: ده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هاوكار بن بۆ ده‌سته‌مۆكردنی ئه‌و جیله نوێیه‌ی كه داعش پێیگه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.