Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 14:59

ڤیدیۆ ... پۆرتۆ سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر رۆما تۆمار کرد سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغى 8 ى چامپیۆنز لیگ

دوای سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ڕۆما
کوردستان TV
100%


شه‌وى رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا  یانه‌ى پۆرتۆی پورتوگالی به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رۆما تۆمار كرد 


یانه‌ى پۆرتۆ له‌ناو یاریگا له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ ئیتاڵیاكه‌ تۆمار بكات و  بە ئەنجامی یاری چون وگه‌ڕانه‌وه‌دا سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغى 8 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا  سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشت تیپی.

یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا  به‌سه‌ركه‌وتنى رۆما به‌كۆتا هاتبوو به‌دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌یاری شه‌وى رابردووش لە کاتی یاسایدا پۆرتۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک لە پێش بوو، ناوبژیوان بەناچاری پەناى بۆ کاتی زیادکراو برد

لەکاتی زیادکراوی یاریه‌كه‌  پۆرتۆ بەهۆی ڤارەوە لێدانێکی سزاى بۆ هەژمارکراو لەخولەکی 117دا توانی گۆڵی سێیەم تۆماربکات

 بە ئەنجامی یاری  چون و گه‌ڕانه‌وه‌  یانەى پۆرتۆ سەرکەوت بۆ قۆناغی 8 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و رۆماش ماڵئاوایی له‌خوله‌كه‌ كرد 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.