Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 16:52

ده‌ستگیر کردنى 2 کچ و کوڕێک له‌فاملی مۆڵ و ماجدی مۆڵ راگه‌یاندرا

به‌بڕی 4 ده‌فته‌ر دۆلار كه‌ل و په‌لیان دزیوه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى  ده‌ستگیر كردنى 3 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند 


پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، دوو كچ و كوڕێكیان دەستگیركرد كە لەماوەی چەند مانگێكدا نزیكەی بایی چوار دەفتەر دۆلار كەلوپەلیان لە ماجدی مۆڵ و فاملی مۆڵ دزیوە .

پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت كەچەندین كەل و پەل لە ماجدی مۆڵ و فاملی مۆڵ لەماوەی سێ‌ بۆ چوار مانگی ڕابردودا دیار نەماوە ، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا سێ‌ تۆمەتبار دەستگیر بكرێت .

راشیده‌گه‌یه‌نن دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر پشكنین بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتباران كرا و چەندین كەلوپەل دەستیان بەسەردا گیرا كە بڕەكەی بە ( ٤۰ - ٥۰ ) هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

له‌كۆتادا پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
(أ ، م ، م ) ی تەمەن ۲٦ ساڵ ، ڕەگەز نێر ، كوردی سوری .
(پ ، أ ) ی تەمەن ۱۹ ساڵ ، ڕەگەز مێ‌ ، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی و ( ش ، ن ) ی تەمەن ۱۸ ساڵ ، ڕەگەز مێ‌ ، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی، بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤۳ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .

1

 

1

 

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.