ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 7 ى 3 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌شى پێشبینى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى هه‌ینى راگه‌یاند
كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه باران بارین له‌ناوچه‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ئاست و ڕێژه‌ى باران بارینه‌كه‌ش مامناوه‌ند ده‌بێت لا
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بارانى پێشبینى کراو بە ملم لە نێوان (8-12) ملم لە سەنتەرى پارێزگاکان و لە ناوچە شاخاویەکانیش لە نێوان (12-18)ملم و هەندێ ناوچەش سەروى 20ملم دەبێت .
له‌كۆتادا كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت ، لەگەڵ باران بارین ئەگەرى تەزرەش هەیە لە هەندێ ناوچە.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.