فانژینگ شان، چیا سه‌رسوڕهێنه‌ره سرووشتییه‌كه و گه‌نجینه‌ی داتا جینییه‌كان له وڵاتی چین .
چیای فانژینگ شان، یه‌كێك له ناودارترین ناوچه شاخاوییه‌كانه له هه‌رێمی ویلینگ له چین، هه‌روه‌ها به یه‌كێك له شته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی سروشت ده‌ژمێردرێت له كیشوه‌ری ئاسیا و به گه‌نجینه‌ی داتا جینییه‌كان ده‌ناسرێت له چین.
له راپۆرتێكیدا رۆژنامه‌ی "تیلێگراف"ی بریتانی، چه‌ند لایه‌نێكی له باره‌ی سروشتی ئه‌و ناوچه دڵڕفێنه‌ی چیای فانژینگ شان و هۆكاره‌كانی سه‌ردانیكردنی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه بایه‌خ به سروشت و دارستانه‌كان ده‌ده‌ن ئاشكراكردووه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: ناوچه‌ی چیای فانژینگ شان به نوێترین ئه‌و ناوچانه داده‌نرێت كه به‌مدواییه له‌لایه‌ن رێكخراوی یونیسكۆوه خراوه‌ته سه‌ر لیستی كه‌لتووری جیهانیی، به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه سروشتییه ده‌گمه‌نانه‌ی كه هه‌یه‌تی له رووی رووه‌ك و گیانداره‌كان، كه زیاتر له ٢هه‌زار جۆر رووه‌كی تێدایه و ١٩ جۆری ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی تێدایه كه هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوچوونیان له‌سه‌ره، له نێو ئه‌و گیاندارانهشدا مه‌یموونی لووت خۆڵه‌مێشی.
به زیادكردنی ناوچه‌ی چیای فانژینگ شان بۆ ئه‌م لیسته، چین ده‌بێته خاوه‌نی ١٣ ناوچه‌ی سروشتی كه له‌سه‌ر لیستی كه‌لتووری جیهانیی تایبه‌ت به یونیسكۆدایه، به‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌و وڵاته‌ی كه زیاترین ناوچه‌كانی كه‌لتووری جیهانیی تێدایه و پێش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت كه ١٢ ناوچه‌ی هه‌یه و، شانشینی یه‌كگرتوو، كه ٤ ناوچه‌ی هه‌یه له هه‌مان لیستدا.
سه‌رچاوه/ دژه‌تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی / كامران





کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.