Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 16:52

ده‌ستگیرکردنى 2 تاوانبار ڕاگه‌یەندرا

له‌راگه‌یەندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ست گیر كردنى 2 تۆمه‌تباری راگه‌یاند كە بەنیازبوون  مامەڵەی فرۆشتن بەچەكەوە بكەن.

پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا زانیارییان پێگەیشت كە دوو تۆمەتبار لەشاری هەولێرەوە هاتوونەتە شاری سلێمانی و بەنیازن چەند پارچە چەكێك ساغ بكەنەوەو بیفرۆشن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی فەرمانی  دادوەر توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر شەش پارچە چەكدا كە بەنیاز بوون لەشاری سلێمانی بیفرۆشن.

پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات ، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ف ، م ، أ و ج ، ح ، ع) دانیشتوی شاری هەولێر، بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 21 ی چەك ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە.

11


شوان  عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.