Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:16

ئەردۆغان: کڕینى سیسته‌مى به‌رگرى 400-S یه‌کلایى بووه‌ته‌وه‌ و هیچ هه‌نگاوێک به‌ره‌و دواوه‌ نانێین له‌گه‌ڵ روسیا

له‌ به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزێونیدا
ئەردۆغان: كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى 400-S یه‌كلایى بووه‌ته‌وه‌ و هیچ هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه‌ نانێین له‌گه‌ڵ روسیا
کوردستان TV
100%

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سه‌رۆكى توركیا له‌ به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزێونیدا بۆ كه‌نالى 24ى توركى گوتى: كڕینى سیته‌مى به‌رگرى 400-Sى رووسى كۆتایى هاتووه‌ و هیچ هه‌نگاوێك به‌ره‌و دواوه‌ نانێین هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ كڕینى سیسته‌مه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا هه‌موو كاره‌كان ته‌واوبووه‌ له‌گه‌ڵ روسیا و ڕێككه‌وتن و وه‌به‌رهێنانى هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ڕه‌نگه‌ دواى كڕینى 400-S سیسته‌می به‌رگرى 500-Sیش بكڕین.

هاوكات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ كۆتا هۆشدارى بۆ توركیا له‌ 5ی ئازار، سه‌باره‌ت به‌ سیسته‌مى به‌رگرى رایگه‌یاندبوو "توركیا ئه‌گه‌ر 400-S له‌ روسیا بكڕیت واشنتۆن له‌ مامه‌ڵه‌ى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى پێشكه‌وتووى 35-F به‌ ئه‌نقه‌ره‌ بكشێته‌وه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ وا بڕیار بوو ئه‌مریكا 100 فڕۆكه‌ى پێشكه‌وتووى 35-F به‌ وڵاتى توركیا بفرۆشێت به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها 2 فڕۆكه‌ى 35-Fى به‌ توركیا داوه‌ و ساڵى پێشوو كۆنگرێسى ئه‌مریكى فه‌رمانى دا پێدانى فڕۆكه‌كان به‌ توركیا دوابخرێت.

ڕۆبرت پالادینو وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ وتى: "ئه‌گه‌ر توركیا سیسته‌مى به‌رگرى 400-S بكڕیت، پێداچوونه‌وه‌ به‌ فرۆشتنى فڕۆكه‌ى 35-F  ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها كێشه‌ دروست ده‌بێت بۆ ڕێككه‌وتنه‌كانى ئاینده‌مان له‌گه‌ڵ توركیا".

میدیاكانى روسیا له‌ ڕاپۆرتێكدا رایانگه‌یاند: توركیا به‌نیازی كڕینى 4 سیسته‌مى به‌رگرى 400-Sـه‌ و نرخى 2.5 ملیار دۆلاره‌ و هه‌روه‌ها ئه‌نقه‌ره‌ش پێدانى به‌شێكى زۆرى نرخه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ تشرینى دووه‌مى ساڵى 2019، سیسته‌مى به‌رگرى 400-S بگاته‌ ده‌ستیان.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.