Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:27

ڤیدیۆ-ئۆتۆمبێلى هۆنداى کاره‌باى ده‌که‌وێته‌ بازاره‌کانى ئه‌وروپا

ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌ ووزه‌ی  گازوایل و به‌نزین و غاز كارده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

کۆمپانیای هۆندا ڕایگەیاند کە نزیکن لەوەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکەیان ڕابگەێنن و بیخه‌نه‌‌ بازارِه‌كانى ئەوڕوپا

 ئۆتۆمبێلە کارەباییەکە لاشەیەکی جوان و بچوكی هەیە ، هەروەها بانی ئۆتۆمبێلەکە بە شوشە داپۆشراوە ئەویش بۆ ئەوەی هەستێكی خۆش بە سەرنشینانی ناو ئۆتۆمبێلەکە بدات . ئەم ئۆتۆمبێلە بە بزوێنەری کارەبایی بێدەنگ کاردەکات ، پاتری ئۆتۆمبێلەکەش بە یەك جار بارگاوی کردنەوە دەتوانێت 250 کیلۆمەتر بڕوات.هەروەها لە ماوەی تەنیا 40 خولەك لە سەدا هەشتای پاتریی ئۆتۆمبێلەکە بارگاوی دەبێتەوە .

شیاوی باسه‌ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له‌ كێبڕكێدان بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی به‌ ئامانجی قازانجی زیاترو پاراستنی ژینگه‌ هه‌روه‌ها وه‌ك جیگره‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه‌ به‌ ووزی پترۆل كارده‌كه‌ن 

ئاماده‌كار: عومه‌ر ئه‌یوب

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.