له یادی 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان، ئه‌نجوومه‌نی سۆرانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، له هۆڵی ده‌زگایی ئه‌یلوول چه‌ند چالاكیه‌كیان ئه‌نجامدا.
ئه‌نجوومه‌نی سۆرانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، له‌هۆڵی ده‌زگایی ئه‌یلوول، به‌بۆنه‌ی (8)ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان، هه‌ڵسان به‌كردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌كی جل و به‌رگی كولتووری كوردی و نمایشكردنی كورته فیلمێكی دیكۆمێنتاری".
جێگه‌ی ئاماژه‌یه "له‌چالاكیه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و كارمه‌ندانی حكومی و حزبی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئافره‌تان ئاماده‌بوون و رێزلێنانیش به‌خشرایه ژماره‌یه‌ك ئافره‌تانی خانه‌واده‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.