مێژووی ڕۆژی جیهانی ئافره‌ت هاوكاته له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی دژی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و جنسی و چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی، ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی هاوخهباتییه له‌پێناو به‌دیهێنانی مافی یه‌كسان و هه‌لومه‌رجی باشتر له ژیانی ئافره‌تاندا.
له ساڵی (1856) هه‌زاران ئافره‌ت له‌دژی گرانی كاركردن و ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه درابو به‌سه‌ریاندا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی نیویۆرك، له‌به‌رامبه‌ردا پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه، به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕه‌ندانه، روبه‌ڕوی ئافره‌تانی خۆپیشانده‌ر بونه‌وه چه‌ندینیان لێكردنه قوربانی، به‌ڵام ئه‌و خۆپیشاندانه بوه هۆی ئه‌وه‌ی وا له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بكات كێشه‌ی ئافره‌تان بخه‌نه ناو كاری رۆژانه‌یانه‌وه.
له ئاداری ساڵی (1908)دا له نیویۆرك، هه‌زاران ئافره‌تی كارگه‌ی چنین رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی جیاواز كه هه‌ر ئافره‌تێك، پارچه‌یه‌ك نان و چهپكهیهك گۆڵیان به‌ده‌سته‌وه بو، كه له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئافره‌تان داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عاتی كاركردن و كار پێنه‌كردنی منداڵان و رێگه دان به ئافره‌تان به مافی ده‌نگدان ده‌كرد، ئه‌و خۆپیشاندانانه به‌و شێوه مه‌ده‌نیه ساڵ به ساڵ له (8)ی ئاداردا فراوان بو تا وایلێهات له ساڵی (1977) رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان، داوای له وڵاتانی جیهان كرد (8) ئادار وه‌ك رۆژی ئافره‌تانی جیهان ده‌ستنیشان بكرێت.
هۆكاری دیاریكردنی ڕۆژی هه‌شته‌می مارس وه‌ك ڕۆژی جیهانیی ئافره‌ت، ڕێزلێنان بوو له بیره‌وه‌ریی خه‌باتی ژنانی كرێكاری كارگه‌ی ڕستنی شاری نیۆیۆركی ئه‌مریكا له ساڵی ١٨٥٧
یه‌كه‌مین ڕۆژی جیهانی ئافره‌ت له مانگی مارچی ١٩١١ له دانیمارك، ئا‌ڵمانیا، نه‌مسا، سویسرا و ئا‌مریكا به‌ڕێوه چوو، به ملیۆنان ئافره‌ت به‌شداری به‌ڕێوه‌چونی ڕۆژی ئافره‌ت بوون. سه‌ره‌كی ترین داخوازیه‌كانیان ئه‌وكاته بریتی بوون له یاسایه‌ك بۆ پاڵپشتی كرێكارانی ئافره‌ت، مافی ده‌نگدان و به‌ژداری له هه‌ڵبژاردن، دژایه‌تیكردن شه‌ڕی ئه‌مپریالیزمی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌قده‌ستی یه‌كسان بۆ ژن و پیاو له كاری یه‌كسان، ٨ سه‌عات، پشتگری له دایك و منداڵی ساوا و دیاری كردن لانیكهمی هه‌قده‌ست.
له‌كوردستانیش له‌م خه‌بات و گۆڕانكارییه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تییانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ئافره‌تان بێبه‌ری نه‌بووه و به درێژایی مێژوو، ئافره‌تان له ئاستی بزووتنه‌وه و پارته سیاسییه‌كاندا ئافره‌تانیش شانبه‌شانی پیاوان له سه‌نگه‌ری داكۆكی له مافی نه‌ته‌وه‌ی كورددا خه‌باتیان كردووه و هاوكات داكۆكیكارێكی ڕاسته‌قینه‌ی مافه‌كانی خۆشیان بوون.
پاش ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 له باشووری كوردستان، ئافره‌تان بوونه خاوه‌ن پێگه‌ی تایبه‌ت و له ئاستی ده‌سه‌ڵات، داموده‌زگاكان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نووسین و ڕۆژنامه‌نووسیدا هاتنه مه‌یدان و قۆناغیكی باشی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییان بڕیوه و ته‌نانه‌ت له ئاستی پۆسته سیاسییه‌كانی وه‌ك وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ر و قایمقام له هه‌رێمی كوردستانئافرهتان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕۆڵیان هه‌یه و ئێستاش سه‌رۆك و سكرگیری په‌رله‌مانی كوردستان له ئافره‌تان پێكهاتووه.
وێڕای هه‌موو ئه‌م ده‌سكه‌وت و گۆڕانكارییانه، له كوردستان هێشتا پێشێلكاری و توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ئافره‌تان له ئاستی جیاوازدا هه‌ر به‌رده‌وامه و له به‌رانبه‌ردا خه‌باتی یه‌كسانیخوازی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ڕه‌واكانیان و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژییه له‌لایه‌ن ئافره‌تان و پیاوانی كورده‌وه به‌رده‌وامه و قۆناغی باشی بڕیوه.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.