سندی سپی بێت یان زه‌رد یان سور یان په‌مه‌یی واده‌كات چه‌ندین سودی ته‌ندروستی ده‌گمه‌نی ھه‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌یكاته باشترین به‌ڵام ده‌ریش كه‌وتوه كه‌سندی به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی برسێتی و دابه‌زینی كۆلیسترۆڵ وسه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ریشاڵه سوده‌كانی زۆرن وه‌كو:
١. سه‌رچاوه‌ی شله‌مه‌نیه.
٢. دابه‌زینی كێش خێرا ده‌كات: كوپێك ئاوی سندی ٢ گرام ریشاڵی تێدایه و ھه‌ستی تێربون ده‌دات و ھانی ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ر ده‌دات له‌خواردنی خۆراكی زۆر.
٣. چاره‌سه‌ری ھه‌وكردنی قورگ ده‌كتات به‌ھۆی بونی ڤیتامین ئێچ وسی و دژه ئۆكسانه‌كان بۆ كۆكه و قوڕگ ئێشه به‌سووده.
٤. ھاوكاری توشبوانی كۆلیسترۆڵ ده‌كات: زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌پێكھاته‌ی فلافۆنۆید كه‌چه‌وری سروشتی تێدایه ھاوكاره له‌دابه‌زاندنی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌خوێندا له‌رێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلیسترۆڵه زیانبه‌خشه‌ی جگه‌ر ده‌ریده‌دات.
٥. سستمی به‌رگری به‌ھێز ده‌كات چونكه ڤیتامین سی تێدایه و ووزه‌تت پێ ده‌به‌خشێت.
٦. چه‌وری سیانی (ترای گلیسراید) كه‌م ده‌كاته‌وه و چه‌وری وورگ و سمت داده‌به‌زێنێت.
٧. نابێ سندی و ده‌رمانی دڵ و فشاری خوێن پێكه‌وه بخورێت چونكه ده‌بێته ھۆی كارلێك و زیادبونی لێدانه‌كانی دڵ.
٨. سندی كۆنترۆڵی رێژه‌ی شه‌كر ده‌كات.
٩. سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ریشاڵ بۆ ئه‌وانه به‌سووده كه‌گرفتی ھه‌رسیان ھه‌یه.
١٠. ده‌تپارێزێت له‌دروستبونی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان و رێگره له‌بڵاوبونه‌وه‌ی له‌له‌شدا. چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌كات چونكه ھۆرمۆنی ئیسترۆجین كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان و په‌نكریاس ده‌تپارێزێت.
١١. سندی به‌رێژه‌یه‌كی باش بخۆیت پێستت جوان ده‌كات.
١٢. چاره‌سه‌ری ھه‌وكردنی پووك ده‌كات چونكه پارێزه‌ری ھاوسه‌نگی به‌كتریا ده‌كات له‌ده‌مدا.
١٣. چاره‌سه‌ری وشكبونه‌وه‌ی جگه‌ر ده‌كات :به‌ھۆی بوونی پێكھاته‌ی فلافۆنۆید كه‌چاره‌سه‌ری ووشكبونی جگه‌ر ده‌كات كه‌ھۆكاره‌كه‌ی خواردنه‌وه كحولییه‌كانه.
سه‌رچاوه/ دكتۆری ئۆنلاین
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.