Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 17:42

وەزارەتی تەندروستی لێکۆڵینەوە لە بابه‌تى بازرگانیکردن به‌ ئەندامی نێرینەی پیاوان دەکات

وەزارەتی تەندروستى: تاوانێكی گەورەیە و بەدواداچوون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ دەكرێتەوە
کوردستان TV
100%

ماوەیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دەنگۆی بازرگانیكردن بە بەشێكی ئەندامی نێرینەی پیاوانە بڵاو بووتەوەو وەزارەتی تەندروستیش لێكۆڵینەوە لەو دەنگۆیە دەكات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردووەتەوە، ئاشكرای كردووە بە هەماهەنگی دادگای داواكاری گشتی، بڕیارمان دا لێكۆڵینەوە و ڕێكاری یاسایی وەربگیرێت سەبارەت بە هەواڵی گوایە بازرگانی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئەندامێكی نێرینەی پیاوانەوە دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی تەندروستیی هەولێر، گواستنەوەی ئۆرگانەكانی لەشی مرۆڤ پێویستە لەلایەن لێژنەی یاسایی تایبەتمەندەوە بە بەشداریی لایەنە پەیوەندارەكان ڕەزامەندیی لەسەر بدرێت ئەوجار ئەنجام بدرێت،"بەدەر لەو ڕێكارە تاوانێكی گەورەیە و بەدواداچوون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ دەكرێتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.