Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:34

لەمنبج کەسێکی خۆکوژ خۆی ته‌قانده‌وه‌

6 کەس برینداربوون
کوردستان TV
#12
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ کەسێکی خۆکوژ به‌ ئۆتۆمبێلێک لەناو بازاڕی مەیدانی ئاژەڵان له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مه‌نبج خۆی ته‌قانده‌وه‌.

بەپێی هەولێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج، لەسەر ڕێگەی بازرگانی نێودەوڵەتیدا خۆکوژێک لەڕێکەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراو هێرشێکی ئەنجامدا.

لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا 6 کەس برینداربوون، بریندارەکان گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نەخۆشخانە چاره‌سه‌ی پێویستیان بۆ كراوه‌.

ئاماژه‌وه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەربارەی ئەوهێرشەدا دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.