چاڵێكی ئاسمانیی كه زۆرجار تووشی فڕۆكه‌كان و به‌تایبه‌تیی فڕۆكه گه‌شتیارییه‌كان ده‌بێت، ئه‌مجاره فڕۆكه‌یه‌كی توركیی تووشی كێشه كرد و 30 سه‌رنشینی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی له ئاسمان بریندار كرد.
ئه‌م فڕۆكه‌یه كه له توركیاوه به‌ره‌و ئه‌مریكا ده‌ڕۆیشت، له ئاسمان تووشی چاڵێكی ئاسمانیی بووه و 30 له سه‌رنشینه‌كانی برینداربوون كه ته‌نیا یه‌كێكیان قاچی شكاوه و ئه‌وانی دیكه برینه‌كانیان سووك بووه.
بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ستیڤ كۆڵمان وته‌بێژی فڕۆكه‌خانه‌ی جۆن ئێف كه‌نه‌دیی نیویۆرك وتی: برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌شێوه‌ی سه‌رپێی چاره‌سه‌ر كراون و برینه‌كانیان سووك بووه.
فڕۆكه‌ی بۆیینگی 777ـی هێڵی ئاسمانیی توركیا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی 45 خولهك به‌ناو ئه‌م ره‌وته هه‌واییه ئاڵۆزه‌دا تێپه‌ڕیوه و دواتر له نیویۆرك نیشتووه‌ته‌وه.
ئاڵۆزیی و پێكدادان و به‌ریه‌ك كه‌وتنی ره‌وته جیاوازه‌كانی هه‌وا له چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئاسمان كه به چاڵی هه‌وایی ناسراون، ساڵانه و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام كێشه بۆ فڕۆكه گه‌شتیارییه‌كان درووستده‌كه‌ن و هه‌ندێكجاریش ده‌توانن مه‌كینه‌ی فڕۆكه‌كان تووشی كێشه‌ی گه‌وره بكه‌ن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.