به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیی زۆر له‌وه مه‌ترسیدارتره كه پێشبینیی ده‌كرا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و هه‌روه‌ها خه‌مۆكیی.
توێژینه‌وه‌كه ئاشكرای ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیی ده‌كێشن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن %56 زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵیان له‌به‌رده‌مه و هه‌روه‌ها %30ـیش زیاتر ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی مێشكیان هه‌یه.
زانایانی بواری ته‌ندرووستی ده‌ڵێن دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكیی و ئاڵۆزیی هه‌ست و سۆز به‌شێك له ده‌رئه‌نجامه نه‌رێنییه‌كانی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنییه و هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌مجۆره جگه‌ره‌یه دوو ئه‌وه‌نده‌ی كه‌سانێكه كه جگه‌ره ناكێشن.
توێژینه‌وه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نیا چه‌ند رۆژ یان چه‌ند هه‌فته‌ش جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیی بكێشێت، هێشتا ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له‌سه‌ره كه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك ببێت.
هه‌ڵبه‌ت زانایان ئه‌وه‌شیان نه‌شارده‌وه كه جگه‌ره‌ی كلاسیك یان هه‌مان ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی له توتن به‌رهه‌م ده‌هێنرێت هێشتاش له جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیی مه‌ترسیدارتره و %165 زیاتر مه‌ترسیی تووشبوون به هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێن و %94 زیاتر مه‌ترسیی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و %78 زیاتر مه‌ترسیی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كه‌ن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.