ئه‌مڕۆ 28 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری مەسیف و تەقتەق و ڕەواندوز قەرەھەنجیر و ئاغجەلەر و ھەریر و باتاس و خەلیفان و سپیلک و سۆران و چۆمان و حاجی ئۆمەران و مێرگەسوور دژی ڕژێمی ڕووخاو تێپه‌ڕ ده‌بێت .
لە رۆژی 10ی ئاداری ساڵی 1991 و له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ و له چوارچێوه‌ی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له دژی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی ڕووخاو، جەماوەری هه‌ریه‌ك له مەسیف و تەقتەق و ڕەواندوز قەرەھەنجیر و ئاغجەلەر و ھەریر و باتاس و خەلیفان و سپیلک و سۆران و چۆمان و حاجی ئۆمەران و مێرگەسوور ڕاپەڕین و لە ماوه‌ی چەند کاتژمێرێکدا ناوچه‌كانیان له ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ڕووخاو ئازاد كرد .
کاتژمێر یه‌كی دوای نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە سەرەتا کۆڕێ ئازاد كرا و پاشان مەسیف ئازادکرا و لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ هه‌ر یه‌ك له ھەریر و باتاس ڕاپەڕین و سپیلک و دۆلی بیاو و بێخمە ئازاد کران، لە کۆیەش لەھەمان ڕۆژ جەماوەر و پێشمەرگە بەرەو تەق تەق پێشڕەویان کرد و خەڵکی ئەوێش لەو ڕۆژەدا راپەڕین و ئازادیان کرد، ھەر ئەورۆژەش ئۆردوگای بەستۆرە ئازاد کرا کە بەدەیان کەس لەو ناوچانە لە پیاوانی ڕژێم کوژران و پێشمەرگە و ھاووڵاتیانیش له قوربانیدان بێبه‌ش نه‌بوون .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.