به ھۆی گیان له‌ده‌ستدانی 11 شیره‌خۆره له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گشتی، وه‌زیری ته‌ندروستی تونس، عه‌بدولره‌ئوف شه‌ریف ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی تونس، یوسف شاھد رایگه‌یاند، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی، عه‌بدولره‌ئوف شه‌ریف-ی په‌سه‌ندكردووه.
یوسف شاھد له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه، ھه‌روه‌ھا داواكاری گشتیش له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه ده‌كات و ھه‌ر به‌رپرسێك كه‌مته‌رخه‌م بووبێت، سزا ده‌درێت.
ھاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوی گیانله‌ده‌ستانی 11 شیره‌خۆره‌كه‌دا ده‌ستپێكردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و شیره‌خۆرانه له ئه‌نجامی پیسبوونی خوێن كه بووه‌ته ھۆی دابه‌زینی سووری خوێن گیانیان له‌ده‌ستدا بێت.
وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ته‌ندروستی تونس، عه‌بدلره‌ئوف شه‌ریف سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی مه‌شروعه كه له كۆی 217 كورسی په‌رله‌مان، خاوه‌ن 16 كورسییه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.