ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن (116) ساڵه‌ی ژاپۆنی، وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له جیهان ناوی له ژماره‌ی فه‌رهه‌نگی پێوانه‌یی جیهانیی (گینس) تۆمار كرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی ئانادۆڵو، له رێوڕه‌سمێكدا كه له شوێنی مانه‌وه‌ی كانێ تاناكا له خه‌ڵوه‌تگای ناوچه‌ی فوكوۆكا له باشووری رۆژئاوای ژاپۆن، به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری ئه‌و پیره‌ژنه به‌ڕێوه‌چوو ناسناوی به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له جیهان به كانێ تاناكا درا.
تاناكای ته‌مه‌ن 116 ساڵ كه حه‌زی له یاری سه‌رمێزی Othello و بیركارییه، به‌یانیان كاتژمێر ٠6:٠٠ له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت.
كانێ تاناكا له 2ی كانوونی دووه‌می 1903 له دایكبووه. له 1922 له‌گه‌ڵ هیدیۆ تاناكا ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و چوار منداڵیان بووه.
به‌ر له تاناكا چیۆ میاكۆ كه له ته‌مووزی رابردوو له ته‌مه‌نی 117 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد كه ئه‌ویش هه‌ر پیرێژنێكی ژاپۆنی بوو به ته‌مه‌نترین كه‌س له جیهان هه‌ڵبژێردرابوو.
سه‌رچاوه/ دژه تیرۆری كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.