به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی 2019/3/12، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ/ گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده (18) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عێراق ، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (2)ی ئاسایی، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشهمه رێكه‌وتی 12/3/2019 ، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
د.ڤالا فرید ابراهیم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.