تاھیر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگاری ھه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاشكرای كرد كه له ١١/٣/٢٠١٩ فێستیڤاڵی ئادار و نه‌ورۆز ده‌ست پێده‌كات و تاكو ٢٠/٣/٢٠١٩ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: سبه‌ی دووشه‌ممه له‌سه‌ر قه‌ڵای ھه‌ولێر له یادی ئازادكردنی شاری ھه‌ولێردا ئاھه‌نگێكی فراوانی جه‌ماوه‌ری به‌و بۆنه‌یه‌وه ساز ده‌كرێت.
هاوكات لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه كه به هه‌ماهه‌نگیی ئاسایشی هه‌ولێر و پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسی به‌رگریی شارستانی، پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه‌یان داڕشتووه و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ش تێیدا به‌شدار ده‌بن. پلانه ئه‌منییه‌كه له سبه‌ینێوه ده‌ست پێده‌كات و تا 23ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.