كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان بۆ پێكھێنانی لیژنە ھەمیشەییەكان بەڕێوەچوو و ئەندامانی لیژنە هەمیشەیەكانی پەرلەمانی كوردستان دیاریكران.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/3/2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له گرنگیی پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و چۆنیه‌تیی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به‌سه‌ر لیژنه‌كاندا كرد و رایگه‌یاند: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵساوه به دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و یاسایی به‌گوێری رێژه‌ی كورسییه‌كانی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان به‌له‌به‌رچاوگرتن و به‌پێى یاسا‌و توانا‌و پسپۆڕیی كه‌سه‌كان، دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ سه‌ر 14 لیژنه ده‌بێت و هه‌ر فراكسیۆنێك به‌پێی به‌ركه‌وته‌ى خۆى به‌سه‌ر لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كرد به‌زووترین كات ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كان بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ره‌وانه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت و لیژنه‌كان ده‌ستبه‌كار ى خۆیان بكه‌ن.
لای خۆشیانه‌وه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان خۆشحاڵیی خۆیان به‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن بۆ دانانی لیژنه‌كان نیشاندا و ئاماده‌یی خۆشیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ى پێش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناوى ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كانیان بۆ لیژنه‌كان، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ناوه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.