سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قه له هاووڵاتیانی گوندی عه‌لیه ڕه‌ش ده‌كه‌ن، كوژراو برینداری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی راگه‌یاندین دوای عه‌سر هاووڵاتیانی گوندی عه‌لیه ڕه‌ش سه‌ر به شارۆچكه‌ی مه‌خموور، دانیشتوانه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی دۆمه‌ڵان نزیك چیای قه‌ره‌چوغ سه‌ردانی چۆڵه‌وانی ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌یان كردووه، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قه له هاووڵاتان ده‌كات هاووڵاتیه‌ك كوژراو به ناوی زاهیر عومەر حوسێن بندیان تەمەن 23 ساڵه ، ژماره‌ی برینداره‌كانیش نه‌زانراوه.
ئەوەشی ئاشکرا کرد برینداره‌كان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر گوازراونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه له‌ژێر چاودێری پزیشدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.